Erbil 38°C چوارشەممە 11 شوبات 08:47

سێنیگال جامی نەتەوەکانی ئەفریقای بە دەست هێنا

کوردستان TV
100%


- سێنیگال کە بە لێدانی یەکلاکەرەوە بە ئەنجامی 4-2 سەرکەوتنی بەسەر میسردا تۆمار کرد و یەکەم پاڵەوانێتی لە مێژووی خۆیدا بردەوە.
هەڵبژاردەی سێنیگال و هەڵبژاردەی میسر لە کۆتا یاریی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا رووبەڕووی یەکبوونەوە و ماوەی ئاسایی و کاتی زیادکراو بێ تۆمارکردنی گۆڵ کۆتایی هات و لە لێدانی یەکلاکەرەوەدا، سێنیگال بە ئەنجامی 4-2 لە میسری بردەوە و نازناوی جامەکەی بەدەست هێنا.
جامی نەتەوەکانی ئەفریقا 2021 کە بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە یەک ساڵ دواخرا، کۆتا یاریی لە یاریگای ئۆڵۆمبی لە یائوندێ پایتەختی کامیرون ئەنجامدرا.
لە یاریی کۆتایی جامەکەدا، هەڵبژاردەی سێنیگال رووبەڕووی هەڵبژاردەی میسر بووەوە کە خاوەنی حەوت پاڵەوانییە.

راهێنەری هەڵبژاردەی میسر، کارلۆس گویرۆز بەهۆی سزاکەیەوە لە شوێنی تەماشاکردنی یارییەکەوە چاودێریی یاریەکەی کرد.

گێمی یەکەم و دووەمی و کاتی زیادکراوی یارییەکە بەبێ تۆمارکردنی گۆڵ و بە یەکسانبوون بۆ هەردوولا کۆتایی هات، لەبەرئەوە پەنا برایە بەر لێدانی یەکلاکەرەوە.

لە لێدانی یەکلا کەرەوەدا، سێنیگال بە ئەنجامی 4-2 سەرکەوتنی بەسەر میسردا تۆمار کرد و یەکەم پاڵەوانێتی لە مێژووی خۆیدا بەدەست هێنا.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.