پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە مانگی ژانویە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرانەوە.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاویكردهوه، دوێنێ یهكشهممه 6 ى 2 ى 2022، پێنج هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی هاوڕێ خاڕەزم، ئەیووب مووسا، سیامەند خاڕەزم، ئاسۆ شێخە و موراد ساعی دوای تەواو بوونی لێپرسینەوەکانیان، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شنۆ گوازرانەوە.
ههنگاو ئاماژهی بهوهشكردووه، ئەیووب موسا و هاوڕێ خاڕەزم ڕۆژی هەینی 7 ى 1 ى 2022، سیامەند خاڕەزم و ئاسۆ شێخە ڕۆژی دووشمەمە 24 ى 1ى 202، موراد ساعی له 3 ى رێبهندان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری ئورمیە گوازرانەوە.
جێگای ئاماژەیە کە ڕەحیم باهێمەت، بایزید خاڕەز و یووسف ئەمینی کە لەگەڵ ئەم پێنج کەسە دەستبەسەر کرابوون، دوای دوو ڕۆژ بەندکران ئازاد کراون.
هێزه ئهمنییهكانی ئێران 5 هاووڵاتی كورد دهستگیردهكهن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.