Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 11:10

دەیان فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران بە تۆمەتی سیخوڕیکردن دەستگیر ده‌كرێن

پەیمان خواجە
100%

دەستەی پەخشی بریتانیا "BBC" رایگەیاند، دەیان فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران بەهۆی کوشتنی زانای دیاری ناوکیی ئێرانی، موحسین فەخریزادە دەستگیر کراون.
دەستەکە لە راپۆرتێکدا روونی کردەوە، مەحموود عەلەوی، وەزیری پێشووی هەواڵگری ئێران دوو مانگ بەر لە کوشتنی فەخریزادە دەزگا ئەمنییەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە پلانێک هەیە بۆ کوشتنی ناوبراو لەو شوێن و کاتە، عەلەوی پێشبینی کردبوو کە پلانداڕێژەری ئۆپەراسیۆنەکە بەدیاریکراوی کەسانی سەر بە سوپای پاسدارانن.
دەستەکە ڕاشیگه‌یاندووه‌: ئەگەر کارەکە وابێت دەبێت سیخوڕەکە (پلانداڕێژەرەکە) پلەیەکی باڵای هەبێت لەنێو سوپای پاسداران، کە ئاگادارکردنەوەکەی عەلەوی پشتگوێ خست و پلانەکەی لە سات و کاتی خۆیدا جێبەجێ کرد.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.