به‌فرێكی زۆر له ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان باریوه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ئۆتۆمبێل له‌نێو به‌فردا گیر ده‌خۆن.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 6 ى 2 ى 2022 ، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فربارینه‌ی ناوچه‌ی هه‌ورامانی گرتووه‌ته‌وه، له حه‌وت شوێنی گه‌لی ژاڵانه له‌هه‌ورامان به‌هۆی داڕمانی به‌فره‌وه 120 ئۆتۆمبیل له‌نێو به‌فردا گیریانخواردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێگا و بانی ناحیه‌ی سهڵڵاوه له‌هه‌ورامان له ئێستادا سه‌رقاڵی ڕزگاركردنی هاووڵاتییه گیر خواردووهكانه.
ته‌نیا دوێنێ زیاتر له 70 سم،له‌ناوچه‌كه به‌فر باریووه به‌هۆیه‌وه ئاسته‌نگی هاتووچۆ له‌ڕێگا سه‌ره‌كه‌ییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا دروستبووه.
جێگای ئاماژه پێكردنه، دوایی چیای شاهو و گه‌رده‌نه‌ی ته‌ته ژاڵانه سێیه‌مین شاخی بڵندی هه‌ورامانه كه‌نزیكه له‌سه‌ر سنووری هه‌رێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.