نازم عبدوڵا جاف،سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لەبانگەوازێکی بەپەلەدا کە ئاراستەی وەزیری کشتوکاڵ و پارێزگاری سلێمانی و قائیمقامی سلێمانی و ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ڤێرتەرنەری سلێمانی و سامانی ئاژەڵ،دەکات و دەڵێت" هەمو لایەک ئاگادار دەکەینەوە لەماوەی یەک هەفتەدا هەر تۆنێک عەلەف ٨٠$ دۆلار
گرانبووە، ئەمەش مەترسی گەورە دروست دەکات بۆ بەرهەم هێنانی مریشک و مایەپوچبونی خاوەن پرۆژەکان و ڕاگرتنی بەرهەم هێنانی مریشک".
سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگەپەلەوەرییەکان دەشڵێت" خراپی جوچکه و گرانبونی نرخەکەی هۆکارێکی تری کێشەکانمانە و گرانبونی و ڤیتامینەکان و دەرمان و ڤاکسین بەکوالێتی خراپیانەوە زیانی گەورەی بە کەرتەکەمان گەیاندووە لەگەڵ گرانبونی نرخی غاز و گاز زیانی زۆری پێگەیاندوین".
نازم جاف، تەکید لەوە دەکاتەوە لەئێستادا تاکە چارەسەر بۆ مانەوەی کەرتی پەلەوەر لەهەرێمی کوردستان کردنەوەی ڕێگای وڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە بۆ هاوردەکرنی عەلەف و جوچکه بە ئازادانە لەبەر ئەوەی نرخی ئالیک و جوچکه لەو ووڵاتە هەرزانەو کولێتی گونجاوە بۆ خاوەن پرۆژەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.