بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی هائارتز-ی ئیسرائیلی، واشنتۆن بە تەل ئەبیب-ی راگەیاندووە پێدەچێت رووسیا رۆژی سێشەممە ئۆکراینا داگیر بکات، کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانیی ئیسرائیل، گەشتەکانیان خستووەتە خزمەت گواستنەوەی هاووڵاتییانی ئیسرائیلی لەو وڵاتەدا.
هەروەها لە ماڵپەڕی رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرونوت بڵاوکراوەتەوە کە بەپێی ئەو زانیاریەی ئیسرائیل لە واشنتۆنی وەرگرتووە، تا رۆژی چوارشەممە کات هەیە بۆ گواستنەوەی هاووڵاتییانیان لە ئۆکراینا.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، نافتالی بێنێت داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە لە کورترین ماوەی گونجاودا، هاووڵاتییانی ئیسرائیل لە ئۆکراینا بگوازنەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل، ئاماژەی بەوە کردبوو کە نزیکەی 15 هەزار هاووڵاتی ئیسرائیل لە ئۆکراینان و لەوانەش چوار هەزار و 500 کەسیان لە رێگەی ئینتەرنێتەوە فۆڕمی گواستنەوەیان پڕکردووەتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، یائیر لاپید باسی لەوە کرد کە لەگەڵ باڵیۆزی تەل ئەبیب لە کیێڤ قسەی کردووە و پشتیوانی پێویستییان بۆ دابین دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.