یانه‌ی چێڵسی بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆی نازناوی مۆندیالی یانه‌كانی له یاری تۆپی پێ به‌ده‌ستهێنا.
له یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و له یاریگای محه‌مه‌د بن زاید له ئه‌بوزه‌بی پایته‌ختی ئیمارات، یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی پاڵه‌وانی ئه‌وروپا به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی پالمیراسی به‌ڕازیلی پاڵه‌وانی ئه‌مه‌ریكای باشووری برده‌وه.
دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوپێنجدا، ڕۆمیلۆ لوكاكوی به‌لجیكی گۆڵێكی بۆ چێڵسی به لێدانی سه‌ر تۆماركرد، پاشان ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ پالمیراس هه‌ژماركردو له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، یاریزان ڕافائێل ڤێگا گۆڵی به‌رامبه‌ری تیپه به‌ڕازیلیه‌كه‌ی له خوله‌كی شهستوچوار به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، به ته‌واوبوونی كاتی یاسایی یاری به‌م ئه‌نجامه، په‌نابرایه به‌ر دوو گێمی زیادكراو.
له گێمی زیادكراوی دووه‌مدا، ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ چێڵسی هه‌ژماركردو كای هاڤێرتزی ئه‌ڵمانی لێدانه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتووانه جێبه‌جێ كرد‌و گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی به‌ر له سێ خولهك له كۆتاییهاتنی گێمی زیادكراوی دووه‌م تۆماركرد.
به‌م بردنه‌وه‌ش یانه‌ی چێڵسی نازناوی مۆندیالی یانه‌كانی بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆی برده‌وه‌و بووه سێیه‌م یانه‌ی ئینگلیزی له دوای مانچسته‌ریونایتدو لیڤه‌رپول كه نازناوی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه ده‌باته‌وه، هاوكات تیاگۆ سیلڤای به‌ڕازیلی و به‌رگریكاری چێڵسی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا .
چێڵسی بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆی نازناوی مۆندیالی یانه‌كانی به‌ده‌ستهێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.