ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی سعوودیه راگه‌یه‌ندراوێكی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تیایدا هاتووه "هێرشی ئاسمانیی هه‌ستیار كراوه‌ته سه‌ر ئامانجه سه‌ربازییه‌كانی حووسییه‌كان له سه‌نعا".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی هه‌واڵیی سەبەئـ-ی سه‌ربه حوسییه‌كان بڵاوی كرده‌وه كه هاپه‌یمانیی عه‌ره‌بی، چوار هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ناوچه مه‌ده‌نییه‌كان له سه‌نعا.
له كاتێكدا حووسییه‌كانی سه‌ربه ئێران له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا هێرشه مووشه‌كییه‌كانیان بۆسه‌ر دامه‌زراوه‌كانی سعوودیه و ئیمارات زیاد كردووه، هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بیش هێرشی ئاسمانیی بۆسه‌ر ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه له سه‌نعا و ناوچه‌كانی دیكه ئه‌نجام ده‌دات كه دژبە حكوومه‌تی شه‌رعیی ئه‌و وڵاته‌ن.
حووسیییه‌كان له ئه‌یلوولی 2014ه‌وه سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌یان كۆنترۆڵ كردووه، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی به سه‌رۆكایه‌تی سعوودیه كه ئیمارات-یش له‌نێو هاوپه‌یمانییه‌كه‌دایه له ئاداری 2015ه‌وه پشتیوانی له حكوومه‌تی یه‌مه‌ن ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.