له یاری لوتكه‌ی هه‌فته‌ی بیست وپێنجه‌می خولی ئیتاڵیا، یانه‌ی ئینته‌رمیلانی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه بووه میوانی یانه‌ی ناپۆلی، له‌ئه‌نجامدا، هه‌ردوو یانه به گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون.
له یاریه‌كه‌دا، یاریزانانی ناپۆلی له هێرش و فشاره‌كانیان ده‌ستپێشخه‌ربوون و یه‌كێك له هێرشه‌كانیش لێدانێكی سزای لێكه‌وته‌وه‌و یاریزان لۆرێنزۆ ئینسینی لێدانه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتووانه جێبه‌جێ كرد‌و گۆڵێكی بۆ تیپی میواندار له خوله‌كی حه‌وت تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی چل وحه‌وتدا، ئیدین دزیكۆی بۆسنی گۆڵی به‌رامبه‌ری ئینته‌رمیلانی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی ئینته‌رمیلان له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ په‌نجا و چوار خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ناپۆلیش به په‌نجاوسێ خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ند دێت .
له‌خولی ئیتاڵیادا ئینته‌رمیلان و ناپۆلی یه‌كسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.