Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 14:07

ده‌ست به‌ دروستكردنی ئاوەڕۆی شەقامی 150مەتری هەولێر كرا

کوردستان TV
100%


 وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایگه‌یاند: ده‌ست به‌ دروستكردنی ئاوەڕۆی شەقامی 150مەتری هەولێر كرا.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: 
بە سەرپەرشتیی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێری سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كاركردن لە دروستكردنی ئاوەڕۆی شەقامی 150 مەتریی هەولێر بەردەوامە.
پرۆژەی شەقامی 150مەتریی هەولێر، یەكێكە لە پرۆژە گەورە و ستراتیژییەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە و ئێستاش كاركردن تێیدا بەردەوامە، ئەم بەشەی پرۆژەكە قۆناغی یەکەمە لە بەشی دووەم و لەنێوان ڕێگەی هەولێر-کۆیە تاوەکوو ڕێگای هەولێر-شەقڵاوەیە.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.