بڕیارە بە سیستەمێکی نوێ دابەشکردنی مینحەی مانگانە بۆ خێزانە بێسەرپەرشتەکان جێبەجێ بکرێت و بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییش رایدهگهێنێت، وڵاتانی کۆمەک بەخش و ئاژانسە نێودەوڵەتییەکانیش بەشداریی ئەو مینحەیە دەکەن.
زەکیا سەید ساڵح، بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: وەزارەتی کار بە ھەماھەنگیی وەزارەتی پلاندانان و ئاژانسە نێودەوڵەتییەکان کاری جددی لەسەر گەڕانەوەی مینحەی مانگانەی خێزانە بێسەرپەرشتەکان دەکات، بەردەوام کۆبوونەوە دەکرێت بۆ دانانی سیستەمێکی پێشکەوتوو و دەرکردنی ڕێنمایی بۆ گەڕانەوەی مینحەی مانگانە، ناتوانم بڵێم کەی دەست بە دابەشکردنی مینحەکە دەکرێت، بەڵام نزیکین لە کۆتاییھاتنی پڕۆسەکە.
بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی راشیدهگهێنێت: ھەموو ھەوڵێک دەدەین لیستێک ئامادە بکرێت و ھەموو ئەو کەسانە تێیدا سوودمەند بن کە پێویستیان بە مینحەی مانگانە ھەیە و، دەمانەوێت لەگەڵ ئەو لایەنە پەیوەندیدارانە کە ژمارەیەک وەزارەتی حکوومەتی ھەرێم و ئاژانسی بیانین، باشترین سیستەم ئامادە بکرێت.
ئاماژه بهوهشدهكات: فشارەکانمان بۆ سەر ئاژانسەکان دەست پێ کردووە بۆ ئەوەی پەلە بکرێت بۆ گەڕانەوەی مینحەی مانگانەی بێسەرپەرشتان، پڕۆژەک وا ئامادە کراوە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و وڵاتانی کۆمەکبەخش و سەرمایەداران تێیدا ھاوکار بن، بەڵام بەرپرسیاریەتییەکە دەکەوێتە سەر حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە و لەگەڵ باشبوونی ڕەوشی دارایی پاڵپشتیی ئەو مینحەیە دەکات، بەتایبەتی پلانی کابینەی نۆ ھاوکاری و خزمەتکردنی ھاووڵاتییانە و دەمانەوێت حکوومەتی ھەرێم بودجەیەکی تایبەت بۆ ئەو بابەتە تەرخان بکات.
بریکاری وەزارەتی کار: لیستێکی نوێ بۆ مینحەی مانگانەی خێزانە بێسەرپەرشتەکان ئامادە دەکرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.