لەهۆڵی پرۆتۆکۆڵی پەرلەمان ،بەئامادەبوونی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و تیمی وەزارەت و لێژنەی کاروباری یاسایی پەرلەمان و تیمی یاسایی سەرۆکایەتی هەرێم و سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەری کۆبونەوەیەکی هاوبەشی گرنگ ئەنجامدرا، دەربارەی دواین هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژە یاسای سەرپەرشتیارانی پڕۆژە کشتوکاڵیەکانی هەرێمی کوردستان ،دوابەدوای خوێندنەوە و پەسندکردنی لە پەرلەمانی کوردستان.
لەم کۆبونەوەیە هاوبەشەدا بەووردی گفتوگۆ کرا دەربارەی خستنەڕووی ڕاوسەرنجی سەرجەم بەڕێزانی ئامادەبوو ، لەکۆتایدا بڕیاردرا کە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە میانی ئامادەکردن و دەرچوواندنی رێنماییەکانی تایبەت بە پڕۆژە یاساکە پێشنیار و سەرنج و تێبینیەکانی ئامادەبووان و سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەری بە گرنگیەوە وەربگرێت.
ئامانج لە دەرچواندنی ئەم یاسایە، هەروەک لەماوەی پێشوو بێگەرد تاڵەبانی رایگەیاندبوو: رەخساندنی هەلی کارە بۆ هەزاران دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکان و بەشە پیشەیی و ئەکادیمیەکان لە سێکتەری کشتوکاڵیدا.
دواین هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژە یاسای سەرپەرشتیارانی پڕۆژە کشتوکاڵیەکان تاوتوێ کرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.