Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 10:12

پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌ پارێزگای سلێمانی جێ به‌جێ ده‌كرێت

کوردستان TV
100%


لەسەر بوودجەی داهاتی 8% بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی،  به‌بڕ‌ى زیاتر له‌ 180 ملیۆن دینار، پرۆژەی  نوژه‌نكردنه‌وه‌ى تۆڕى رووناكى شەقامی تووی مەلیک جێبه‌جێ ده‌كرێت و پرۆژه‌كه‌ش له‌ قۆناغى كۆتایی دایه‌.
 لەوبارەیەوە هێمن عومەر قادر ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەکە رایگەیاند: پرۆژە نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى تۆڕى رووناكى شه‌قامى تۆى مه‌لیك بەبڕی (180.958.900) سەدو هەشتا ملیۆن و نۆسەدوپەنجاو هەشت هەزارو نۆسەد دینار جێبەجێ دەکرێت، تۆڕى رووناكى كۆنه‌كه‌ له‌ سه‌ر قامه‌كان لابراوه‌.
وتیشی: پرۆژەکە پێکهاتووە لەدانانی (30) ستوونی رووناکی و محاویلەیەکی کویسک، لەگەڵ دانانی (60) قاعیدەی لیدی ئەوروپی (150) وات کە شەوان ئۆتۆماتیک دادەگیرسێت و بەرۆژ دەکوژێتەوە، هەروەها لەپرۆژەکەدا (1100) مەتر کێبڵی 4×16 ملم دووجای موسەلەح و (90) مەتر کێبڵ 1×16 ملم دووجای ئەرزی بەکاردێت لەگەڵ دروستکردنی جەزرەوەسەتی بەپانی یەک مەتر.
پرۆژەکەش لەلایەن کۆمپانیای ئاکار جێبەجێكراوه‌ و له‌ قۆناغى كۆتاییدایه‌ و  له‌چه‌ند رۆژى داهاتوو  ده‌كه‌وێته‌ كار و شه‌قامه‌كه‌ روناك ده‌بێته‌وه‌ .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.