بۆ كۆی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و به‌رێوه‌چوونی ئه‌ركه په‌روه‌رده‌ییه‌كان ووتاری كاریگه‌ر له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ره‌كان و به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌كان زۆر گرنگه .. پێویسته وتار بێژ لێهاتوو بێت هه‌روه‌ها خاوه‌ن پێشینه‌یه‌كی به‌هێزی ڕۆشنبیری و ههمبانهیهكی گه‌وره‌ی زاراوه‌و ووشه‌ی په‌تی بێت تێگیرای ووشه نه بێت له فه‌رهه‌نگی ووشه‌ی په‌تی شاره‌زابێت و نموونه‌ی زانستی جوان له هه‌مبانه‌ی دا هه‌بێت به‌رده‌وام توانای سه‌رنج ڕاكێشانی گوێگری هه‌بێت ، وای پیشان بدات هێشتا لهسهرهتاین و كاری زۆر هه‌ن پێویسته به ئه‌نجامیان بگه‌ینین تاوه‌كو ته‌مبه‌ڵی دروست نه‌بێت و گیانی سنور به‌زێنی و پێشبڕكێ له‌كاركردندا دروست بكات گیانی پێشبڕكێ واتا ( منافسه) زۆر پێویسته نوێ بوونه‌وه‌یه ،ئه‌مه هه‌وڵ و تێكۆشانه بۆ دووباره گڕوتین به‌خشین به كارمه‌ند و مامۆستایان بۆ چاڵاكی و خۆماندو كردنی زیاتر ..
هاندان زۆر پێویسته بۆ كه‌سانی تازه پێگه‌یشتوو ، بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌م ئه‌زموون و ئه‌وكه‌سانه‌ش كه‌وا له بریاردان ده‌ترسن تاوه‌كوو كاریان بۆ سانا بكرێت ئه‌م كه‌لێن و بۆشاییه گه‌وره‌ی له نێو پرۆسه‌و سیسته‌مه‌كه‌دا هه‌یه به‌گیانی پڕ تین و پر ووزه‌ی بارگاوی به نیشتیمان دۆستی پر بكرێته‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه ، ئه‌م قسانه‌ی ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده وه‌ك ره‌خنه ده‌خرێته ڕوو به‌شێكی زۆر له گللهیهكان راسته‌قینه‌ن و بونیان هه‌یه و تانه و ته‌شه‌ر و بوختان نین به‌ڵكو چاره سه‌ر و ده‌ست نیشان كردنی كه‌م و كوڕیه‌كان نادیارن ، بۆیه من ده‌ست له‌سه‌ر ئه‌و برینه‌ی ووڵات داده‌نێم كه‌وا خوێنێكی زۆری له پێناو ڕژاوه هه‌زارانمان له پێناو پاراستنی ئه‌م ووڵاته له‌ده‌ست داوه له‌كۆی شۆرش وشهره نه‌گریسه‌كان تاده‌گات به شه‌ری داعش و حشدی شعبی هه‌ر كوڕی كورد كوژراوه كه‌چی زۆرێك به‌رێوه‌به‌ری باڵان كه‌وا زۆر به‌داخه‌وه زمانی ره‌سه‌نی ئه‌م ناوچه‌یه و زمانی فه‌رمی كوردستان نازانن كه‌چی له‌نێو كۆمه‌ڵگای حكومڕانی كوردستانیشن ئه‌گه‌ر سه‌ر به‌حكومه‌تی به‌غداش بن له عێراق زمانی فه‌رمی دووه‌م كوردیه هه‌رده‌بێت بیزانن به‌ڵام له‌وێ و بارودۆخێكیتره و كه‌س نیه ناچار به فێر بوونیان بكات له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌گه‌ر قوتابخانه‌یه‌كی زمانی عه‌ره‌بی و بیانیش بێت كه لێره كار بكات هامووشۆی كاربه‌ده‌ستانی كوردستان و سه‌رپه‌رشتیارانی كوردی به‌سه‌ره‌وه بێت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت ده‌بێت فێری كوردی ببێت ئهمهسهرهتاترین هۆكاره بۆ دیالۆگ كردن تا بگات به ووتار دان و هونه‌ری ره‌زامه‌ندی به‌ده‌ستهێنانی ڕای به‌رامبه‌ر..
یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی فاكته‌ری دروست بوونی كه‌سایه‌تی به‌رێوه‌به‌ر و ههڵسوڕێنهرێكی سه‌ر كه‌وتووه چۆنیه‌تی ئاخافتن و ووتاردانیهتی ئه‌مه ئه‌گه‌ر پێوه‌ر بێت كه‌واته پێوه‌رێكی په‌روه‌رده‌یی قبوڵی پله‌كه‌یان ناكات سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش هاو نیشتمانی بۆ دروست نابێت نیشتیمانی كوردستان له‌و ووڵاته‌ی پله‌ی باڵایان هه‌یه ده‌ستكه‌وتیان تێدا هه‌یه ده‌رباره‌ی مێژووه‌كه‌ی هیچ نازانن و له ووتار داندا به ئاستێكی لاوازدان .
ئه‌مه هۆكاری گونجاندی خودی مرۆڤه له‌گه‌ڵ كاره‌كه‌ی بۆنمونه به‌كه‌مترین كات ره‌نگه بیانیه‌ك كه‌وا بۆكاركردن بێته كوردستان ساڵێك له كوردستان باشتر فێری كوردی قسه‌كردن ئه‌بێت له‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رێك هه‌موو ته‌مه‌نی له‌كوردستان ژیا بێت خۆی به خه‌ڵكی ئه‌م ووڵاته بزانێت كه‌چی توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ووتاردان و ساز كردنی سیمینار گێرانی نه‌بێت ،كه‌وا بێت ئه‌ی چۆن ده‌توانێت كاریگه‌ری به‌سه‌ر به‌رامبه‌ردا دروست بكات.
كاری به‌ڕێوه‌بردن به‌شی هه‌ره زۆری پشت به‌ستووه به كاریگه‌ری ده‌روونی و به‌رچاو ڕوونی و شیكردنه‌وه و هاندان هه‌موو ئه‌مانه له ڕێی ووتاردان و كۆر و كۆبونه‌وه‌ی گشتی ده‌بێت تاوه‌كو نه‌وه‌یه‌ك ئاماده‌بكات.
له‌گشتگیری زانیاری ومێژوو ئه‌و به‌روارانه ئه‌وه ده‌رده‌خات قسه‌كه‌ر ده‌رباره‌ی وورده‌كاری و نزیكی له ڕابردووی ووڵات ئاستی بیركردنه‌وه و گرنگیدانی لاوازه.
ئه‌م نموونه‌و باسانه پرسیارێك دهووروژێنن ئایا له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده پێوه‌ر چیه بۆ دانانی به‌رێوه‌به‌رێك یان باڵاتر ی په‌روه‌رده با ئه‌مه پرسیارێكی كراوه بێت بۆ خودی جه‌نابی وه‌زیری په‌روه‌رده ئایا ئێمه له‌كوردستان بۆ كار‌و چالاكی هونه‌ری و په‌روه‌رده‌ی سه‌ردانی قوتابخانه‌كان بكه‌ین پێویسته وهرگێری زمان له‌گه‌ڵ خۆمان به‌رین ئه‌مه نمونه‌یه‌كی زیندوه بۆ به‌دواداچوون من ئاماده‌م ده‌ست نیشانی كێشه‌و چاره‌سه‌ریش بكه‌م تا بزانین گیانێكی خۆپه‌رستی وا سێبه‌ری كێی به‌سه‌ره ،كه‌چی له به‌رامبه‌ریشدا نموونه‌ی جوانمان هه‌بووه بۆیه زۆربه ئاسانی نمونه خراپه‌كان زه‌ق تر ده‌رده‌كه‌ون ،نمونه‌ی جوان هه‌یه لهومامۆستایانهی هه‌میشه كۆڕوكۆبوونهوهیان پڕچێژبووههیچ كه‌سێك له ئاماده‌بوان هه‌ستی به تێپه‌ڕبوونی كات نه‌كردووه ئه‌مانه مان بینیوه بۆ ئه‌مڕۆ زۆر پێویسته خوولی قسه‌كردن و كۆڕ بۆ به‌رێوه‌به‌ركان بكه‌نه‌وه تاوه‌كوو بهرێوهبهرهبالاكان شیاو بن بۆ كاری په‌روه‌رده و هاندان به‌ره‌و فێر كردن .. دواتر له بیرمان نه‌چێت كرچوو كاڵی له‌ووتار دان هه‌میشه نیشانه‌ی پرسیار له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی و بڕوانامه‌ی خودی قسه‌كه‌ر دروست ده‌كات.
پێچه‌وانه‌كه‌شی ڕاسته ئه‌گه‌ر هاتوو به‌رێوه‌به‌رێكی سه‌ركه‌وتوو له بۆنه‌یه‌كدا ووتارێكی ڕێك و پێك و سهركوتوانهی پێشكه‌ش به ئاماده بووان كرد ،ئه‌مه ئه‌وه نیشان ده‌دات كه‌وا ووتار بێژ تاوه‌كوو ئێستا به هه‌قی ته‌واوی خۆی خۆیان پێگه‌یاندوه هیچ ناڕوونی و ته‌م و مژێك له ڕابردووی خوێندنیان نیه ،ئه‌گینا چۆن مرۆڤ له خوێندن ئه‌ده‌ب و راڤه شیعر و په‌خشان و نووسین بخوێنێت پاشان ناتوانێت ووتار بدات و ده‌سته‌واژه‌ی جوان به‌كار بێنێت ئه‌گه‌ر ئامانجی ده‌رچوون وبه‌ده‌ست هێنانی بڕوانامه نه‌بێت پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاست تره كه‌وا پێگه‌یشتن بێت به‌ر له ده‌رچوون.
له‌ئه‌نجامدا كه‌سایه‌تیه‌كی پِرله پرسیار دروست ده‌بێت له‌لای گوێگر بۆ بیستینی ووتارێكی كرچوو كاڵ هه‌ر ئه‌مه‌شه گرێ كوێرهكهیه و پرسیاره سه‌ره‌كیه‌كه‌یه ئایا مرۆڤ بۆچی ده‌خوێنێت بۆ ئه‌وه‌یه پێ بگات یان بۆ بڕوانامه ده‌خوێنێت و پاشان هه‌مووی له بیر بكات هیچ له‌و شتانه‌ی خوێندویه‌تی له بیری نه‌مێنێت بۆ رۆژێك له ووتارێك ووشه‌و په‌یڤ و ده‌سته‌واژه‌ی جوان سوودی لێوهرنهگردبێت بۆیه ده‌بێت له‌داهاتوو په‌روه‌رده‌ی وا قوتابیان بكرێت كه‌وا پێبگه‌ن ،نه‌وه‌ك ده‌ربچن بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو نه‌وه‌یه‌ك دروست نه‌كه‌ین توانای ووتاردان و گفتۆگۆی نه‌بێت.
مولان حه‌مه‌د ئه‌مین حه‌مه‌د
په‌روه‌رده و كاریگه‌ری هونه‌ری ووتاردان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.