لە ھەولێر ھەڵمەتێکی فراوان بۆ بڕینی کارەبای زێده‌ڕۆ ده‌ستی پێكرد.
له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، لە گەڕەکی وەزیرانی شاری هەولێر، هەلمەتێکی فراوانی نەهێشتنی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا بەڕێوەچوو.
بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای یەکی هەولێر رایگەیاند جۆری سەرپێچییەکان لەلایەن پێوەری زیرەکەوە دەستنیشان کراون و ناو و ژمارەی ئەو ماڵانەیان پێ بووە کە سەرپێچییان کردووە.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، هەڵمەتەکە تا لابردنی تەواوی سەرپێچییەکان بەردەوام دەبێت و سەرپێچیکارانیش بەپێی جۆری سەرپێچییەکەیان سزا دەدرێن.
لە ھەولێر ھەڵمەتێکی فراوان بۆ بڕینی کارەبای زێده‌ڕۆ ده‌ستيپێكرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.