Erbil 38°C چوارشەممە 11 شوبات 05:47

باشتریینه‌كانی جامی جیهانی یانه‌كان هه‌ڵبژێردران

کوردستان TV
100%


 
جامی جیهانی یانه‌كان بۆ ساڵی دوو هه‌زارو بیست و یه‌ك له‌ ئیماراتی عه‌ره‌بی به‌كۆتاهات، یانه‌ی چێلسی ئینگلیزی بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژوو بووه‌ براوه‌ی نازناوه‌كه‌، له‌كۆتایی مه‌راسیمی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ دوای به‌خشینی نازناوه‌كه‌ به‌یانه‌ی چێلسی، باشترینه‌كانی جامی جیهانی یانه‌كان خه‌ڵاتكران، یاریزانی به‌رازیلی یانه‌ی چێلسی ئینگلیزی ، تیاگیۆ سیلڤا به‌باشترین یاریزانی جامی جیهانی یانه‌كان هه‌ڵبژێردرا، هه‌ردوو یاریزانی یانه‌ی پالمیراس دودۆ و دانیلۆ ركابه‌ری سیلڤابوون، دواجار خه‌ڵاته‌كه‌ بووه‌ به‌شی تیاگۆ سیلیڤا.
 سه‌باره‌ت به‌باشترین یاریزانی یاری كۆتایی جامی جیهانی یانه‌كان، ئه‌میش بووه‌ به‌شی یاریزانی یانه‌ی چێلسی ئه‌نتۆنیۆ رۆدرێگزی به‌رگریكار، جیاواز له‌بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌، یانه‌ی چێلسی توانی براوه‌ی خه‌لاتی یاری خاوێن بێت له‌سه‌ر ئاستی ركابه‌ریه‌كان، سه‌باره‌ت به‌گۆڵكارانی جامی جیهانی یانه‌كان هه‌ریه‌ك له‌ لۆكاكۆ و یاسر ئیبراهیم و عه‌بدوڵا دیابی دوو گۆڵیان له‌ركابه‌ریه‌كانی جامی جیهانی تۆماركردبوو.   

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.