ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی به‌رازیل و جیهانی پێلی جارێكی دیكه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه.
پێلی له‌تۆری كۆمه‌لایه‌تی ئینستگرام نووسیویه‌تی، هاورێیانم بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری مانگانه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌م كرده‌وه، له‌مانگی كانوونی یه‌كه‌می رابردوو پێلی بۆ ماوه‌ی حه‌ڤده ڕۆژ له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لبێرت ئینشتاین له‌شاری ساوپاولۆ خه‌وێنرا.
ئه‌و ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی له‌سالانی په‌نجاو هه‌شت و شه‌ست و دوو و حه‌فتا توانی له‌گه‌ڵ هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل نازناوی جامی جیهانی به‌رز بكاته‌وه، دوای تێپه‌ربوونی چه‌ند سهدهیهم پێلی هه‌ر بهگۆلكاری به‌رازیل ماوه‌ته‌وه به‌تۆماركردنی حه‌فتاو حه‌وت گۆڵ لهنهوهدو دوو یاری، له‌ئێستاشدا ئه‌م ئه‌فسانه‌یه دووچاری شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن هاتووه‌و مانگانه ده‌بێ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكات بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشیه‌ی.
پێلی جارێكی دیكه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن گه‌یه‌نرایه‌وه نه‌خۆشخانه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.