Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 09:00

کۆلێژى زمانى زانکۆى سەڵاحەدین بەبۆنەى سەرى ساڵى چینى فیستڤاڵێکى ئەنجامدا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە 2022.2.14، بەئامادەبوونى د.هێمن هەورامى، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د. ئارام محه‌مه‌د قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و نى روو چى، کونسڵى گشتیى چین لە هەولێر و سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین و ژمارەیەکى دیکە لە ڕاگر و مامۆستایان کۆلێژەکان، بەبۆنەى سەرى ساڵى چینى بەشى زمانى چینى لە کۆلێژى زمانى زانکۆى سەڵاحەدین فیستڤالێکى کەلتوورى کوردى-چینى ئەنجامدا.
لە ڤیستیڤاڵەکەدا جگە لە پێشکەشکردنى چەند وتارێک، خەڵات بەسەر قوتابییە یەکەمەکانى بەشى زمانى چینى کۆلێژى زمان دابەشکرا، پاشان چەند چالاکیەکى هونەرى و نمایشى جل و بەرگى چینى و نمایشى شمشێربازى پێشکەشکرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.