بە ئامانجی زیاترپێدانی ڕێنمایی و هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان و کارمەندانی تەندروستی لە بەکارهێنانی بوتڵ و تۆڕی ئۆکسجین لە ماڵان و ناوەندەتەندروستییەکان چەند ڕێنماییەک بڵاوکرانەوە.
لە لێدوانێکیدا بۆ سایت و پەیجی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ( دکتۆر شیلان جەمال - لێپسراوی هۆبەی دڵنیایی جۆری سەر بە بەشی پشکنین و بەدواداچوونی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: بڵاوکردنەوەی پۆستەری ڕێنماییەکانی تایبەت بە بوتڵی ئۆکسجین بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا بەگشتی و هاوڵاتیان و کارمەندانی ناوەندەکانی تەندروستی دێت تا زانیارییان هەبێت لە بەکارهێنانی ئەو بوتڵانە و نەبێتە هۆی دروستبوونی مەترسی لەسەر ژیانیان.
ڕێنمایی تایبهت لەبارەی بەکارهێنانی بتڵی ئۆکسجین

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.