وه‌زیرانی دارایی وڵاتانی ئه‌ندام له G7 رایانگه‌یاند له ئه‌گه‌ری داگیركردنی ئۆكراینا له‌لایه‌ن رووسیا، سزای وا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا ده‌سه‌پێنن كه راستەوخۆ كاریگه‌ری توند ده‌كه‌نه سه‌ر ئابووری ئه‌و وڵاته.
وه‌زیرانی دارایی وڵاتانی ئه‌ندام له G7 كه له‌لایه‌ن وڵاتانی هه‌ره پێشکەوتوو له بواری ئابووری له جیهان پێك هێندراوه، له‌باره‌ی دوا پێشهاته‌كانی ئۆكرایناوه راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاو كرده‌وه.
جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه كه به‌رده‌وامیدان به زیادكردنی ژماره‌ی سه‌ربازانی رووسیا له‌سه‌ر سنوور لەگەڵ ئۆكراینا بووه‌ته مایەی "نیگه‌رانیی قوڵ".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی G7 ئاماده‌یه بۆ پێشكه‌شكردنی پشتیوانییه‌كان به ئابووری ئۆكراینا به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و پێداگیرانه و پشتیوانی بۆ ئه‌و هه‌وڵه دیپلۆماسییانه ده‌ربڕدراوه كه له ئارادان بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی گرژییه‌كان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه له2014ه‌وه به تێكڕایی زیاتر به 48 ملیار دۆلار هاوكاریی دارایی ئۆكراینا كراوه و به‌رده‌وامیش ده‌بن له پشتیوانیكردنی ئۆكراینا بۆ ئاسانكاریكردن له هه‌وڵه‌كانی چاكسازیدا.
وڵاتانی G7 هۆشداریییه‌كی توند به ڕووسیا ده‌ده‌ن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.