Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 20:59

ئۆكڕانیا: بۆ ڕوونه‌دانی شه‌ڕ ئاماده‌ین ده‌ستبه‌رداری بیرۆكه‌ی چوونه نیو ناتۆ بین

کوردستان TV
100%

باڵیۆزی ئۆكڕانیا له‌ به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ ده‌ستبه‌رداری بیرۆكه‌ی چوونه‌ نێو هاوپه‌یمانی ناتۆ بێت ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ڕووسیا ڕوو نه‌دات.

فادیم بریستایكۆ باڵیۆزی ئۆكڕانیا له‌ به‌ریتانیا له‌لایه‌ن په‌یامێنری ئاژانسی (بی بی سی) پرسیاری لێكرا سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری ده‌ستبه‌رداربوونیان له‌ بیرۆكه‌ی چوونه‌ نێو هاوپه‌یمانی ناتۆ تا ئاشتی له‌ ئه‌وروپا به‌رقه‌رار بێت ڕایگه‌یاند: به‌ڵێ ده‌توانین به‌تایبه‌تیش كاتێك وڵاته‌كه‌مان ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕووسیا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه‌ نیازی هێرشكردنه‌ سه‌ر ئۆكڕانیای هه‌یه‌ به‌تایبه‌تیش دوای كۆكردنه‌وه‌ی هێزێكی زۆری سه‌ربازی له‌سه‌ر سنووری ئه‌و وڵاته‌ كه‌ ژماره‌یان 125 هه‌زار سه‌ربازه‌.

لای خۆشییه‌وه‌ ڕووسیا تا ئێستا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ نیازی هێرشكردنه‌ سه‌ر ئۆكڕانیای هه‌بێت و جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا و به‌شێك له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌یانه‌وێ ترس و تۆقان له‌ ناوچه‌كه‌ بڵاو بكه‌نه‌وه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.