ئه‌مشه‌و و كه‌مێك پێش ئێستا تیرۆریستانی داعش له شارۆچكه‌ی داقووق هێرشیان كرده سه‌ر سوپای عێراق و به‌هۆیه‌وه ئه‌فسه‌رێك بریندار بووه.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی گواستییه‌وه: ئه‌مشه‌و دووشه‌م تیرۆریستانی داعش له چه‌می ڕۆخانه له نزیك شارۆچكه‌ی داقووق به چه‌كی سووك و قه‌ناس هێرشیان كردۆته سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیسی فیدڕالی عێراق.
ڕاشیگه‌یاند: تیرۆریستانی داعش به چه‌كی سووك و قه‌ناس هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر فه‌وجی یه‌كی لیوای 20ی فیرقه‌ی 5ی پۆلیسی فیدڕالی ئه‌نجامداوه و به‌هۆیه‌وه ئه‌فسه‌رێك به ناوی (سه‌میر ناجی موسلم) كه پله‌ی ملازمی یه‌كه بریندرابووه.
سه‌رچاوه‌كه جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌فسه‌ره برینداره‌كه گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شارۆچكه‌ی داقووق و برینه‌كه‌شی سه‌خته.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.