له میانه‌ی به‌شداربوون له به‌رنامه‌ی رۆژەڤی کوردستان سه‌باره‌ت به پرسێك ئه‌ویش ئەگەر رووسیا هێرش بکاتە سەر ئۆکرانیا، چ روو دەدات؟
د. نەوزاد عەبدولڵا - مامۆستای زانکۆ له‌مباره‌وه رایگه‌یاند : زیاتر ئه‌و پرسه ده‌توانیین بڵێین زۆر هۆكار هه‌ن گرنگترین هۆكار به‌وه‌ی رووسیا هێرش بكاته سه‌ر ئۆكراینا ، ئه‌ویش فراوانبوونی سنووری ناتۆ ، زۆر له وڵاتان ئه‌وانه‌ی له رووسیا جیابوونه‌وه و چوونه‌ته ناو ناتۆ ، هه‌روه‌ها گرنگی مێژوویی ئۆكرانیا هۆكارێكی دیكه‌یه ، هه‌روه‌ها هه‌وڵی ئۆكراینا كه ببێته به‌شێك له یه‌كێتی ئه‌وروپا ، ئه‌و هۆكارانه و هۆكاری دیكه‌ش هه‌ن كه رووسیای نیگه‌ران كردووه .
رووسیا داوا له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات كه ته‌واوی ئه‌و چه‌كانه‌ی كه پێشكه‌وتوون له ناوچه‌كه بكشێنێته‌وه .
رووسیا هه‌وڵ ده‌دات زیاتر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی رووسیا پارێزراو بێت
هه‌روه‌ها رووسیا خه‌ون ده‌بینێت كه وه‌كو جاران پێگه‌ی به‌هێزبێت و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی نه‌كه‌وێته ژێر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی .
له‌وانه‌یه شه‌ڕ و هێرشێكی سنووردار هه‌یه كه ئه‌وه سیناریۆیێكه ، له‌وانه‌یه رووسیا بیه‌وێت ته‌واو سیسته‌می حوكمی ئه‌و وڵاته بگۆڕێت ئه‌وه‌ش سیناریۆییه‌كی دیكه‌یه .
رزگار حەمید رەشید - شرۆڤەکاری سیاسی لای خۆیه‌وه سه‌باره‌ت به‌و پرسه رایگه‌یاند :
ئه‌وه‌ی بزانێت شه‌ڕ رووده‌دات ، ته‌نها سه‌رۆكی رووسیایه ، كه ئاماده‌كاری زۆر بوونی هه‌یه ، رووسیا هه‌ست به مه‌ترسی ده‌كات له چوونه ناوه‌وه‌ی وڵاتان كه جیابوونه‌ته‌وه له رووسیا بۆ ناو ناتۆ و یه‌كێتی ئه‌وروپا .
رووسیا ده‌یه‌وێ گرنتی پێ بدرێت ئۆكراینا نه‌چێته سه‌ر ناتۆ و یه‌كێتی ئه‌وروپا . ئه‌وروپاش رای خۆی هه‌یه به‌وه‌ی كه هه‌ر وڵاتێك سه‌روه‌ری خۆی هه‌یه بچشێته ناو هه‌ر كۆمه‌ڵێك یان گروپێكی نێو ده‌وڵه‌تی یان هه‌رێمی .
ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه هێرشی سه‌ربازی ناكات ، ته‌نها هاریكاری ئۆكراینا ده‌كات ، هه‌روه‌ها له رووی ئابووری هه‌وڵ ده‌دات بۆ زیانگه‌یاندن به رووسیا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.