سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی خەباتگێڕ و پێشمەرگەی دێرین خانەمیر مستەفا کرد.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەکەدا نووسیویەتی "بۆ كۆچى دوايى خوالێخۆشبوو خانه‌مير مسته‌فا، خه‌باتگێڕ و پێشمه‌رگه‌ى دێرين، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان ده‌كه‌م و هاوخه‌ميانم. له يه‌زدانى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى و سه‌بوورى به خانه‌واده و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت".
هەروەها نووسیویەتی "خوالێخۆشبوو خانه‌مير مسته‌فا، له خانه‌واده‌يه‌كى نيشتمانپه‌روه‌ر و خه‌باتگێڕى كوردستانه و هه‌موو ته‌مه‌نى خۆى به پێشمه‌رگايه‌تى و خزمه‌ت و دڵسۆزى بۆ گه‌ل و نيشتمان به‌سه‌ربرد و نموونه‌ى مرۆڤێكى پاك و وه‌فادار بوو. گيانى شاد و يادى هه‌ميشه به خێر بێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.