سه‌رۆكی زانكۆی قاهیره ئاشكرای كرد كه ئاسه‌وار و شوێنپێی داینهسووڕیان له بیابانێكی وڵاته‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د عوسمان سه‌رۆكی زانكۆی قاهیره ڕایگه‌یاند: شوێنپێی داینهسووڕی گۆشتخۆر و گیاخۆرمان له‌سه‌ر چه‌ند خۆڵێكی به به‌ردبوو له باشووری بیابانی ڕۆژهه‌ڵات له میسڕ دۆزیوه‌ته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: سێ توێژه‌ری میسڕی له ساڵی 2018وه له بیابانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات له ناوچه‌ی سێگۆشه‌ی زێڕین خه‌ریكی گه‌ڕان و پشكنینن، له كۆتاییدا شوێنپێی چه‌ند داینهسووڕێكیان به قه‌باره‌ی جیاواز دۆزییه‌وه، دوای لێكۆڵینه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وت كه به‌شێك له‌و داینه‌سووڕانه له جۆری گۆشتخۆرن و كێشیان له‌نێوان 500 بۆ 900 كیلۆگرام بووه، هه‌روه‌ها شوێنی پێی داینهسووڕی گیاخۆریش هه‌بووه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی تۆژینه‌وه جیۆلۆجییه‌كان بۆمان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و شوێنپێیانه مێژووه‌كه‌یان بۆ زیاتر له 70 ملیۆن ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ها ڕه‌نگه ئه‌و داینه‌سووڕانه له سه‌رده‌می كریتاسی خواروو ژیابن كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 100 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاترن تا زانیاری زیاتر له‌سه‌ر جۆر و مێژووی ئه‌و داینه‌سووڕانه بزانن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.