Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 17:21

ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ وڵاتێكی ئه‌وروپا ڕووی دا

کوردستان TV
100%

 

ئه‌مشه‌و دووشه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ كارگه‌یه‌كی دروستكردنی یاری ئاگرین له‌ باشووری پۆڵه‌ندا ڕووی دا.

ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی پۆڵه‌ندا بڵاویان كرده‌وه‌: ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ كارگه‌ی كۆمپانیای (نیترۆ ئیرگ)ی تایبه‌ت به‌ دروستكردنی یاری ئاگرین كه‌وتۆته‌وه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنووری شاره‌وانی كرۆبسكی موون له‌ پارێزگای سیلیزیا.

تا ئێستا ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی پۆڵه‌ندا قه‌باره‌ی زیان و قوربانییه‌كانیان بڵاو نه‌كردۆته‌وه‌، به‌ڵام ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كرێ كه‌ تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی به‌دوای دوو كرێكار ده‌گه‌ڕێن كه‌ له‌ كاتی كه‌وتنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه‌ له‌ شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ بوون.

سه‌رچاوه‌ میدیاییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ به‌هۆی به‌هێزی ته‌قینه‌وه‌كه‌ و زۆری ئاگره‌وه‌ ده‌یان تیمی ئاگركوژێنه‌وه‌ و هه‌لیكۆپته‌ر و ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری چوونه‌ته‌ شوێنی كارگه‌كه‌.

جێی باسه‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2021 به‌هه‌مانشێوه‌ ته‌قینه‌وه‌ له‌ لقێكی تری كارگه‌ی هه‌مان كۆمپانیا له‌ شاری بیرۆن له‌ باشووری پۆڵه‌ندا كه‌وتبووه‌وه‌، ئه‌و كات 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدابوو و كه‌سێكی تریش به‌ سه‌ختی بریندار ببوو.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.