پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، دوای ئەوەی شوفێرێکی تاکسی خۆی بە هاووڵاتییەکدا کێشا، لە لێکۆڵینەوە و پشکنینەکاندا دەرکەوت کە بڕێک ماددەی هۆشبەر و چەکی بێمۆڵەتی پێبووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی وردەکاری لەبارەی ئەم ڕووداوەوە خستۆتەڕوو، ڕایگەیاند "دوای ئەوەی شوفێری تاکسییەک بە ئۆتۆمبێلکەی لەھاووڵاتییەک دەدات و دواتر ھەڵدێت، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و ھاووڵاتییەکەیان بەبرینداری گەیاندە نەخۆشخانە، دوای لێکۆڵینەوە و پشکنینی کەسەکە لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە، دەرکەوت کە بڕێک ماددەی ھۆشبەری لەجۆری کریستاڵ پێبووە، ھاوکات لە کاتی پشکنینی ئۆتۆمبێلەکەیدا دەستگیراوە بەسەر چەکێکی بێمۆڵەتدا".
ڕاشیگەیاند: دواتر لەلایەن بنکەی پۆلیسی ئیبراھیم ئەحمەدەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار (ئ. خ) لەدایکبووی 1982 کرایەوە و ئێستاش بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
هەروەها لەبارەی شوفێری تاکسیەکەوەش پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا "دوای ماوەیەکی کەم لە ڕووداوەکە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئیبراھیم ئەحمەد توانییان شوفێری تاکسیەکەش بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن".
ئەوەشی خستەڕوو کە ئێستا تۆمەتبار (ع. ک) لەدایکبووی 1969 بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.