وه‌زاره‌تی كاره‌با، شێوازی دۆزینەوەی سەرپێچییەکانی سەر تۆڕەکانی کارەبا لە رێگای پێوەری زیرەکەوە راگه‌یاند.
له ڕاگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، پێوەری زیرەکی کارەبا تا ئێستا توانیویەتی (60,682) سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان دەستنیشان بکات.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، بە پێی ئەم نەخشەی خوارەوە، هێڵە سوورەکان ناو و شوێنی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا لە سەنتەری شاری هەولێر پیشان دەدات و تیمەکانی کارەبا بۆ لابردنی سەرپێچییەکان، راستەوخۆ دەچنە شوێنی سەرپێچییەکان.
هه‌روه‌ها راشگه‌یاندراوه، ژمارەی سەرپێچییەکانی سەر خزمەتگوزاریی کارەبا لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کە رێگەی پێوەری زیرەکەوە دەستنیشان کراون:
هەولێر 15,885 سەرپێچی
سلێمانی 20,676 سەرپێچی
دهۆک 17,553 سەرپێچی
هەڵەبجە 1,849 سەرپێچی
گەرمیان 4,718 سەرپێچی


شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.