Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 17:30

سەرۆکی ئۆکراینا: سبه‌ی چوارشەممە "رۆژی جەنگ" دەبێت

کوردستان TV
100%


ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن 16ی ئەم مانگە واتا سبه‌ی چوارشەممە "رۆژی جەنگ" دەبێت، واتا هێرشی ئەگەریی رووسیا بۆ سەر ئەو ئۆکراینا.
زیلینسکی، لە وتارێکدا بۆ ئۆکراینییەکان روونیشی کردەوە، "رۆژی چوارشەممە رۆژی یەکگرتووی نیشتمانی دەبێت کە تێیدا ئاڵا هەڵ دەکەین".
ھەروەھا ئەوەشی زیاد کرد، "ئێمە ئاشتیمان دەوێت و ئامادەین بۆ شەڕکردن لەپێناو ئەو مەبەستە".
هاوکات هەر دوێنێ کەناڵی "سی بی ئێس" لە بەرپرسێکی ئەمریکی گواستەوە و رایگەیاند، یەکە سەربازییەکانی رووسیا بەرەو شوێنەکانی هێرشبردن بەڕێکەوتن و، هەندێ لە تۆپهاوێژ و مووشەک هاوێژەکان گواسترانەوە بۆ پێگەکانی هاوێشتن.
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باڵیۆزخانەکەی لە کیێڤی پایتەخت داخست و کارەکانی دیپلۆماسییەت و کارمەندانی باڵیۆزخانەکەی گواستەوە بۆ شاری لڤیڤ لە رۆژئاوای ئۆکراینا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.