له گه‌ڕی بیست ویه‌كه‌می خولی تۆپی پێی یانه پله نایابه‌كانی عێراق، كاتژمێر یه‌ك و سیی خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان، یانه‌ی هه‌ولێر ده‌بێته میوانی یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدا.
له كۆتایی مانگی كانوونی یه‌كه‌می پارساڵ ڕاهێنه‌ری سووری، نزار مه‌حروس سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی یانه‌ی هه‌ولێری وه‌رگرت و له‌و كاته‌وه یانه‌كه ئاستێكی به‌رزی له خولی نایابی عێراق پێشكه‌شكردووه‌و شه‌ش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌و له یه‌ك یاریش یه‌كسان بووه.
ئێستاش یانه‌ی هه‌ولێر به كۆكردنه‌وه‌ی بیست وچوار خاڵ له پله‌ی دوازده‌می ڕیزبه‌ندی خوله‌كه دێت، به‌م دواییه یانه‌ی هه‌ولێر گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێكی نوێ واژووكرد كه ڕۆڵی كاریگه‌ریان هه‌بوو له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی یانه‌كه، له‌به‌رامبه‌ریشدا، یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدا به نۆزده خاڵ له پله‌ی شازده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دێت .
ئه‌مڕۆ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ی به‌غدا یاری هه‌یه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.