وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، جان ئیڤ لۆدریان ئاشکرای کرد، رووسیا گشت ئامادەکارییەکی بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکراینا کردووە و روودانی داگیرکردنی ئۆکراینا لەلایەن رووسیاوە لە ئان و ساتدایە.
جان ئیڤ لۆدریان لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی "France 5" ئاماژەی بەوە دا، گرژییەکانی نێوان ئۆکراینا و رووسیا زیادی کردووە، پێویستە بەزووترین کات رێگەچارە بگیرێتەبەر بۆ کەمکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە.
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا پێیوایە سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رێگری دەکات لە سەربەخۆیی و یەکپارچەیی ئۆکراینا، بۆ ئەم مەبەستەیش رووسیا گشت ئامادەکارییەکی بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکراینا کردووە.
جان ئیڤ لۆدریان گوتیشی: "فەڕەنسا ئامادەیە پاڵپشتیی دارایی ئوکراینا بکات، بەڵام بیر لەوە ناکاتەوە سەرباز بۆ ئەو وڵاتە بنێرێت"
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.