له گه‌ڕی چوونی قۆناغی شازده‌ی چامپیۆنس لیگ، كاتژمێر یازده‌ی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی سپۆرتینگ لشبۆنه‌ی پۆرتوگالی میوانداری یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ئینگلیزی ده‌كات.
له وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه‌دا، مان سیتی گه‌یشته یاری كۆتایی و پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا، بۆیه تیپه‌كه چاوی له‌وه‌یه له‌م وه‌رزه‌شدا هه‌مان هه‌نگاو ببڕێت و له ده‌روازه‌ی له‌شبۆنه‌وه خۆی بگه‌یه‌نێته قۆناغه‌كانی داهاتووی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، یاریزان كایل والكه‌ر به‌هۆی سزادانی له لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپاوه له یاریه‌كه داده‌بڕێت.
له‌و لاشه‌وه سپۆرتینگ له‌شبۆنه به شێوه‌یه‌كی تۆكمه خۆی بۆ ئه‌م یاریه ئاماده‌كردووه‌و نایه‌وێت به ئاسانی له‌به‌رامبه‌ر تیپه ئینگلیزیه‌كه خۆی به‌ده‌سته‌وه بدات، هاوكات ئه‌م یاریه ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌بێت له نێوان ڕیاز موحریزی جه‌زائیری ئه‌ستێره‌ی مان سیتی و ئیسلام سوله‌یمانی هاونیشتیمانیه‌كه‌ی له یانه‌ی سپۆرتینگ له‌شبۆنه، به بڕیاری یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا، ناوبژیوانی سڕبی سێرجان یۆڤانۆڤیچ یاریه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.