تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس لە میانی بەشداریکردن لە ڤیدیۆکۆنفرانسێکدا کە لە ئەمریکا رێکخرا بوو، لەبارەی دوا پێشهاتەکانی پەتای کۆرۆنا بەم شێوەیە دوا "هەوڵ دەدەین تاوەکو ناوەڕاستی ئەمساڵ رێژەی ئەو کەسانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە بۆ لەسەدا 70 بەرز بکەینەوە. دەتوانین لەماوەی ئەمساڵدا پەتاکە کۆنترۆڵ بکەین، بەڵام مەترسی بەهەدەرچوونی ئەو هەلەش لە ئارادایە".
بهڕێوهبهری گشتیی رێكخراوی تهندروستیی جیهانی ئاشکرایشی کرد کە پێشبینی ئەوە دەکەن نەتوانن پلانی "بەرزکردنەوەی رێژەی ئەو کەسانەی ڤاکیسیان وەرگرتووە بۆ لەسەدا 70" لە 116 وڵات جێبەجێ بکەن. پێویستە کاربەدەست و سەرۆکی وڵاتان زیاتر رۆڵ ببینین لە هاندانی خەڵکی بۆ وەرگرتنی ڤاکسین و خێرا بەڕێوەچوونی ئەو پڕۆسەیە.
تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس لەبارەی ئەو دەنگۆیانەیش کە گوترێت دوای جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆتایی بە "Covid-19" دێت روونی کردەوە "بەرزی رێژەی ڤاکسین وەرگرتن لە هەندێک وڵات و سووک تێپەڕبوونی ئۆمیکرۆن، بۆچوونی هەڵەی دروست کردووە، چونکە ئەوە بەواتای لەناوچوونی پەتاکە نایەت".
بهڕێوهبهری گشتیی رێكخراوی تهندروستیی جیهانی، تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس دووپاتی کردەوە کە بەبێ ڤاکسین وەرگرتن کۆنترۆڵکردنی پەتاکە ئەستەمە و داوای لە تەواوی وڵاتانیش کرد پاڵپشتی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی بکەن بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی وەرگرتنی ڤاکسین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.