Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 05:42

سه‌رۆك بارزانی و باڵیۆزی به‌ریتانیا دوایین پێشھاتەکانی نێو پڕۆسەی سیاسی عێراقیان تاوتوێكرد

کوردستان TV
100%


سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی به‌ریتانیا لە عێراق دەکات

ڕۆژی سێشەممە 15ـی شوباتی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مارک بریسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی به‌ریتانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا دوایین پێشھاتەکانی نێو پڕۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێ کرا و باڵیۆزی به‌ریتانیا لە عێراق جەختی لە پێگەی ھەرێمی کوردستان لە عێراق و ناوچەکە کردەوە.
ھەر لەو کۆبوونەویەدا تیشک خرایە سەر چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و شاندی میوان وێڕای پێزانیان بۆ بەردەوامی ئەو چاکسازیانە، ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی نێوان ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزەکانی عێراقیان بە ھەنگاوێکی ئیجابی بۆ سەقامگیریی ناوچە جێناکۆکەکان لە قەڵەم دا.
ھەڕەشەکانی تیرۆر لە عێراق و سوریا تەوەری تری ئەو دانیشتنەبوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.