كتێبەكە لەلایەن دارا محەمەد عوسمان هەورامی نووسراوەو لەلایەن رەوەشت محەمەد دیزایینی ناوەوەی بۆ كراوە .
كتێبەكە لەدووتوێی 588 لاپەڕە پێكهاتووەو باس لە مێژووی میوزیكی هەورامان دەكات.
نووسەر لە پێشەكی كتێبەكەیدا دەڵێت:لەبەرگی دووەم زیاتر بایەخم بەدیكۆمێنت و بواری رەخنەی دروستكەر داوە،بۆ ئەوەی هونەرمەندان و نووسەران باشتر دڵسۆزی هونەری خۆیان بن و لە روانگەی هونەری خۆیانەوە سەیری هونەری جیهان بكەن.
هەروەها دەشڵێت:هەورامان هەمیشە لانكەی مرۆڤایەتی بووەو پشت و پەناو قەڵغان پارێزی فەرهەنگ و ئەدەب و كەلتووری كوردیمان بووە،بۆیە بەدەیان یان هەزاران توێژینەوەی مەیدانی لەسەر بكرێ،وەك ئەوە وایە دلۆپێك مەرەكەب بكەیتە نێو دەریاوە.
بەرگی دووەمی مێژووی میوزیكی هەورامان بڵاوكرایەوە
بەرگی دووەمی كتێبی مێژووی میوزیكی هەورامان بڵاوكرایەوە .
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.