مه‌فره‌زه‌كانى به‌شى پۆلیسى نه‌هێشتنى تاوان - نوسینگه‌ى ڕۆژهه‌ڵات ئافره‌تێكیان ده‌ستگیركرد كه به‌چەقۆ هێرشى كردبووه سه‌ر ئافره‌تێكی به‌ته‌مه‌ن کە کەسی نزیکی خۆی بوەو به‌زۆر پاره‌ى لێسه‌ندبوو .
لهراگهیاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه: دواى ئه‌وه‌ى مه‌فره‌زه‌كانى پۆلیس ئاگاداركرایه‌وه له‌بونى ڕوداوێكى هێرشكردنه سه‌ر ئافره‌تێكی به‌ته‌مه‌ن، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانى نوسینگه‌ى نه‌هێشتنى تاوانى ڕۆژهه‌ڵات چونه شوێنى ڕوداوه‌كه‌و دواى وه‌رگرتنى بڕیارى دادوه‌ر توانرا تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت.
تۆمەتبارەکە بەچەقۆ ھێریشیکردبوە سەر کەسێکی نزیکی خۆی کەئافرةتيَكي بەتەمەن بووەو برینداری کردبو، وە بڕى 18 هه‌زار دۆلارى ئه‌مریكى و یه‌ك ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار دینارى به‌زۆر لێسه‌ندووه.
له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (گ ، ى ، ف) له‌دایكبووى 1973 به‌بڕیارى دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و ده‌ستیشگیراوه به‌سه‌ر ئه‌و پارانه‌دا كه بردویه‌تى له‌گه‌ڵ چه‌قۆیه‌كدا.
ئافره‌تێك ده‌ستگیركرا كه به‌چه‌قۆ هێرشیكردبووه سه‌ر ئافره‌تێكی بەتەمەن و به‌زۆر پاره‌ى لێسه‌ندبوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.