کەمێک پێش ئێستا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمی ميری قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی، بە یاوەری شاندێکی حکومی گەیشتە قەتەر و لەلایەن سوڵتان بن سەعد، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی قەتەر و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی وڵاتەکە پێشوازی لێکرا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەردانەکەیدا، جگە لە کۆبوونەوە لەگەڵ میری قەتەر، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای دیکەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە، ئامانج لەم سەردانە، گفتوگۆکردنە دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان و وزە و کشتوکاڵ.
مەسرور بارزانی گەیشتە قەتەر
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.