Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 05:42

ساڵی رابردوو 317 منداڵ  لە‌ هەرێمی كوردستان تووشی شێرپەنجە بوون

رۆژی جیهانیی شێرپەنجەی منداڵان هەموو ساڵێك لە 15ی شوباتدا یاد دەكرێتەوە و مەبەست لێی پشتگیریی منداڵانی تووشبووی ئەو نەخۆشییە و هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتییانە.
کوردستان TV
100%

بە مەبەستی پشتگیریكردنی منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە و بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری كۆمەڵگا، رێكخراوی منداڵپارێزیی كوردستان لەیادی رۆژی جیهانیی شێرپەنجەی منداڵی، چەند چالاكییەكی جۆراوجۆری لە نەخۆشخانەی نانەكەلی لە هەولێر ئەنجام دا.
رێوڕەسمەكە بە كردنەوەی پێشانگایەكی كاری دەستی كە لەلایەن منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە دروستكرابوون، دەستی پێ كرد، لە پاڵ منداڵە تووشبووەكان، هەروەها دایك و باوك و كەسوكاریان بەشداربوون.
نایف محەمەد سلێمان ،بەڕێوەبەری نووسینگەی هەولێری رێكخراوی منداڵپارێزیی كوردستان، رایگەیاند لە ساڵی رابردوودا، 317 منداڵی تووشبوو بە شێرپەنجە لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون، ئەویش دەخاتەڕوو كە هەندێكجار بەهۆی نەبوونی دەرمانەوە، خێزانەكان بە ناچاری پەنا بۆ دەرەوەی نەخۆشخانەكان دەبەن.
لەبارەی كێشە، كەموكوڕیی و پێداویستییەكانی منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە، نایف محەمەد سلێمان گوتی: هەندێكجار هەست دەكەین نەبوونی دەرمان لە نەخۆشخانەكان دەبێتە هۆی ئەوەی خێزانەكان پەنا بۆ دەرەوەی نەخۆشخانەكان ببەن و بیكڕن، بەگشتی كێشەكان زیاتر دەرمان و چارەسەركردن و پێداویستی تەندروستییە لە رووی داراییەوە، چونكە بۆ ئەم سێكتەرە كولفەیەكی زۆر لەسەر حكوومەت و خێزانەكان دەكەوێت، بۆیە پێویستی بە پاڵپشتی هەمەلایەنەی كۆمەڵگا هەیە تا بتوانین هاوكاری نەخۆشەكان بكەین.
رۆژی جیهانیی شێرپەنجەی منداڵان هەموو ساڵێك لە 15ی شوباتدا یاد دەكرێتەوە و مەبەست لێی پشتگیریی منداڵانی تووشبووی ئەو نەخۆشییە و هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتییانە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.