دەستەی دەستپاكی لە عێراق لە راگەیەندراوێكدا، راپۆرتی ساڵانەی خۆی بڵاو كردەوە و تیایدا هاتووە "لە میانی ساڵی 2021دا، 11 هەزار و 605 گەورە بەرپرس لە گەندەڵی تێوەگلاون كە 15 هەزار و 290تۆمەتیان ئاراستەكراوە".
راشیگەیاندووە لەنێو تۆمەتبارەكاندا، 54 وەزیر هەن كە 101 تۆمەتی گەندەڵییان ئاراستەكراوە.
عێراق دوای رووخاندنی رژێمی پێشوو لە ساڵی 2033دا، بەهۆی گەندەڵی و ئەو پارانەی كە بەتاڵان براونەتەوە دەرەوە، زیانی زۆری كردووە.
لە 23ی ئایاری رابردوودا، سەركۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح رایگەیاند كە لە ساڵی 2003وە، 150 ملیار دۆلار لە چوارچێوەی گرێبەستەكانی گەندەڵی بەتاڵان براونەتە دەرەوە.
ساڵی رابردوودا لە عێراق 11 هەزار و 605 بەرپرس لە گەندەڵی تێوەگلاون
لە میانی ساڵی رابردوودا، 11 هەزار و 605 گەورە بەرپرس لە گەندەڵی تێوەگلاون .
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.