سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م به سه‌ردانێكی فه‌رمی و له‌سه‌ر بانگهێشتی میری قه‌ته‌ڕ سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كرد، له تویتێكدا ڕایگه‌یاند كه په‌یام و خواستی گه‌له‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه‌ته قه‌ته‌ڕ.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویته‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "خۆشحاڵم ئێستا له قه‌ته‌ڕم".
ڕاشیگه‌یاند "په‌یام و خواستی گه‌له‌كه‌مم له‌گه‌ڵ خۆم هێناوه بۆ وڵاتی قه‌ته‌ر".
ئاماژه‌ی به‌وشدا كه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بنیاتنانی هاوبه‌شی نوێین له‌گه‌ڵ وڵاتی قه‌ته‌ڕ.
جێی باسه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی میری قه‌ته‌ڕ (شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالسانی) و به یاوه‌ری شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی وڵاتی قه‌ته‌ڕی كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.