Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 04:21

گه‌نجێك له‌ قه‌ڵادزێ به‌ چه‌قۆ ده‌كوژرێ و هاوسه‌ره‌كه‌شی بریندار ده‌كرێ

کوردستان TV
100%

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند، سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م گه‌نجێك به‌هۆی به‌ركه‌وتنی 4 چه‌قۆ و سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا و هاوسه‌ره‌كه‌شی بریندار بوو.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گەنجێک بەناوی (ق. ب. ع) لەدایکبووی ساڵی 1986، ڕەگەزی نێر، دانیشتووی قەڵادزێ - گەڕەکی ڕاپەڕین، پیشەی پێشمەرگە لە لیوای 6ی پیادە بەبرینداری گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.

ڕاشیگه‌یاند: گه‌نجه‌كه‌ شوێنەواری 4 چەقۆی بەسەر جەستەیەوە هەبوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه‌ لە ڕووداوەکه‌دا هاوسەرەکەشی بەسووکی بریندار بووه‌ و لە نەخۆشخانە چارەسەری پێویستی بۆ کراوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ بە گوتەی هاوسەرەکەی "بەیەکەوە ویستوویانە بچن بۆ هۆڵی ئاهەنگێک لە قەڵادزێ، به‌ڵام لەلایەن 3 کەسی ناسراوه‌وه‌ بە چەقۆ هێرشیان کراوەتەسەر و هاوسه‌ره‌كه‌یان كوشتووه‌ و ئه‌ویش بەسەختی بریندار بووه‌".

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 406 لە یاسایی سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباره‌كان دەرچووە و دۆسییەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.