به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كۆمه‌ڵگه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران ئاشكرای كرد كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له 6 تۆن جگه‌ری قاچاخدا گرتووه و دواتریش له‌ناویان بردوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: دوای دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە 6 تۆن جگه‌ر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کۆمەڵگه‌ی سنووری حاجی ئۆمەران، جگه‌ره قاچاخهکە لە شوێنێکی دوورەدەست لەناوبران.
ڕاشیگه‌یاند: جگه‌ره قاچاخه‌كان بریتی بوون 864 كارتۆن كه زیاتر له 6 تۆن ده‌بوو، دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران به سه‌رۆكایه‌تی بنكه‌ی كۆنتڕۆلی جۆری له شوێنێكی دووره‌ده‌ست له‌ناوبران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.