دكتۆرێك كاریگه‌ری ئازاری قۆڵۆنی له‌سه‌ر دڵ و جه‌ڵته‌ی مرۆڤ ڕوون كرده‌وه و جه‌ختی كرده‌وه كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌نێوانیاندا نییه.
خالید نه‌مر دكتۆری ڕاوێژكار و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و قه‌سته‌ره و مامۆستا له زانكۆكان سعوودییه ڕایگه‌یاند: قۆڵۆن و دڵ له‌یه‌كتره‌وه دوورن و هیچ ئازار و نه‌خۆشییه‌ك ڕاسته‌وخۆ به‌یه‌كه‌وه نایانبه‌ستێته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: قۆڵۆن هه‌ڵده‌ستی به به‌رزكردنه‌وه‌ی مادده‌ی ئه‌درینالین كه ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر دڵ ده‌بێت، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كه‌ی نابێته هۆی ڕوودانی جه‌ڵته و گرژبوونی ده‌ماره‌كان.
سه‌باره‌ت به سڕبوونی قۆڵی چه‌پی مرۆڤیش، دكتۆره‌كه ڕایگه‌یاند كه سڕبوون یان بوونی ئازار له قۆڵی چه‌پ نیشانه‌ی بوونی نه‌خۆشی دڵ نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.