Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 17:38

هێرش بۆ سه‌ر ئۆكڕانیا ده‌ستی پێ كرد

کوردستان TV
100%

 

ناوه‌ندی ئه‌منیی سیبێر له‌ ئۆكڕانیا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م ڕایگه‌یاند، هێرشی ئه‌لیكترۆنی كراوه‌ته‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌ ماڵپه‌ڕه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان و یه‌كێك له‌وانیش ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی به‌رگریی بووه كه‌ هێرشی ئه‌لیكترۆنی له‌ جۆری (DDOS) كراوه‌ته‌سه‌ر.

ناوه‌نده‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌: هێرشه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ بوونه‌ كه‌ زانیارییه‌كان بۆ هاووڵاتییانی ئۆكڕانیا له‌ ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌ به‌رده‌ست نه‌بن له‌وانه‌ش هه‌واڵ و زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری  و هێزه‌ چه‌كداره‌كان، هه‌روه‌ها هه‌وڵیشدراوه‌ هه‌ردوو بانكی (privat bank) و (Oschad bank) له‌ كار بخه‌ن.

ڕاشیگه‌یاند: چه‌ند كاتژمێرێك پێش ئێستا هێرشی ئه‌لیكترۆنی كراوه‌ته‌ سه‌ر هه‌ژماره‌كانی بانكی (Privat bank) و هه‌روه‌ها كێشه‌ش له‌ سێرڤه‌ره‌كانی بانكی (Oschad bank) له‌سه‌ر ئینته‌رنێت دروست بووه‌.

ناوه‌ندی ئه‌منیی سیبێری‌ ئۆكڕانیا دڵنیایی دایه‌ هاووڵاتییان كه‌ هه‌ژمار‌ و پاره‌كانیان له‌ بانكی (Privat bank) مه‌ترسی له‌سه‌ر نییه‌ و پارێزراون‌.

ئه‌م هێرشه‌ ئه‌لیكترۆنییانه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا و به‌شێك له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا پێیانوایه‌ كه‌ سبه‌ی چوارشه‌م جه‌نگی چاوه‌ڕوانكراوی نێوان سوپای ڕووسیا و ئۆكڕانیا ده‌ست پێ بكات كه‌ ناویان لێناوه‌ (رۆژی جه‌نگ).

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ حكوومه‌تی ڕووسیا ئه‌مڕۆ سێشه‌م جیهان تووشی سه‌رسڕمان كرد دوای ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌ سه‌ربازه‌كانی له‌سه‌ر سنووری ئۆكڕانیا پاشه‌كشه‌ پێ كرد و كه‌مێك له‌ ئاڵۆزییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی ڕه‌وانده‌وه‌.

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.