Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 03:03

پەیامێك لە سەرۆك بارزانی بۆ ڕای گشتیی عێراقی و كوردستانی

کوردستان TV
100%

 

سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی بۆ ڕای گشتیی عێراقی و كوردستانی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ڕایگه‌یاند كه‌ بڕیاری دادگەی باڵای فیدڕاڵیی عێراق لەبارەی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی تەواو سیاسییە و پێچەوانەی دەستووری عێراقی فیدڕاڵە.

سه‌رۆك بارزانی هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: ئێمە هیواخوازین هەردوو حكوومەتی عێراقی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بتوانن لەسەر گرفتەكان و بابەتی نەوت و گاز بگەنە ڕێككەوتن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ بۆ هەموو لایەك ئاشكرا دەكەین كە هەرێمی كوردستان بە هەموو توانایەكییەوە بەرگری لە مافە دەستوورییەكانی خۆی دەكات.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:-

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بڕیاری دادگەی باڵای فیدڕاڵیی عێراق لەبارەی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی تەواو سیاسییە و پێچەوانەی دەستووری عێراقی فیدڕاڵە و، ئامانج لێی دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستانە و دژی سیستەمی فیدڕاڵیی عێراقە.

ئێمە هیواخوازین هەردوو حكوومەتی عێراقی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بتوانن لەسەر گرفتەكان و بابەتی نەوت و گاز بگەنە ڕێككەوتن. لەگەڵ ئەوەشدا بۆ هەموو لایەك ئاشكرا دەكەین كە هەرێمی كوردستان بە هەموو توانایەكییەوە بەرگری لە مافە دەستوورییەكانی خۆی دەكات.

مسعود بارزانی

۱٥ی شوباتی ٢٠٢٢

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.