ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی رووسیا، ئاماژەی بەوە كرد كە لە ئەورووپا خوازیاری شەڕ نیین و لەبەر ئەم هۆیەش لە پێواژووی دانوستانەكاندا پێشناری پەیوەندیداریان پێشكەش كردووە.
ڤلادیمیر پوتین لە كۆشكی كرملین كۆبوونەوەیەكی سێ كاتژمێری لەگەڵ راوێژكاری ئەڵمانیا، ئۆلاف شۆڵز، ئەنجامدا. ئەوەی جێگەی سەرنج بوو بەiۆی رێكارەكانی خۆپاراستن لە كۆرۆنا كۆبوونەوەكەی پوتین و شۆڵز لەسەر مێزێكی درێژ ئەنجامدرا.
پوتین لە میانی ئەو كۆنگرە رۆژنامەوانییە هاوبەشەی كە لە دوای كۆبوونەوكە لەگەل شۆڵز ئەنجامیاندا ئەوەی خستەڕوو كە دانوستانەكان لە كەشی جەختكردنەوە لەسەر كار بەڕێوەچووە، و ئاماژەی بەوە كرد كە ئەڵمانیا، لە دوای چین دووەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانیی رووسیایە.
هەروەها پوتین رەخنەی لە ئاماژەی ناتۆ بۆ سیاسەتی "دەرگای كراوە" گرت و باسی لەوە كرد كە بەپێی ماددەی دەیەمی رێككەوتنەكە دەتوانرێت وڵاتێكی دیكە بانگهێشتی یەكێتییەكە بكرێت، بەڵام ئەمە ناچاری نییە.
سەرۆكی رووسیا وەڵامی پرسیاری "ئایا شەر لە ئەورووپادا روودەدات؟"ی رۆژنامەنووسێكی دایەوە و باسی لەوە كرد كە پێشتر لە ئەورووپادا شەر روویداوە.
سەرۆكی رووسیا، نموونەی یوگۆسلاڤیای هێنایەوە و گوتی: "ئەمە نموونەیەكی زۆر خراپە، بەڵام هاتەدی. (لە ئەرووپادا) شەرمان دەوێت؟ بێگومان نەخێر. لەبەر ئەم هۆیە لە پێواژووی دانوستانەكاندا پێشنیازی پەیوەندیدارمان پێشكەشكردووە. دەبێت ئەم پێواژووەش بگاتە رێككەوتنێك دەربارەی دەستەبەركردنی هاوسەنگیی ئاسایش بۆ هەمووان بە وڵاتەكەمانەوە".
ڤلادیمیر پوتین دەربارەی گرەنتییە ئەمنییەكان و پێشنیازەكانی ئەمریكا و ناتۆ گوتی: "وەڵامێكی وردەكاری و كرداریمان وەرنەگرتووە" و سەرنجی بۆ ئەوە راكێشا كە لەو وەڵامانەدا، بابەتی وای تێدایە كە "راوێژی لەسەر دەكرێت".
گوتیشی: "ئەمانە بۆ ئێمە بابەتە سەرەكیی لە پێشینەیە و ئامادەین پێكەوە راوێژی لەسەر بكەین. ئومێدەوارم دیالۆگەكە بەمشێوەیە پێشبكەوێت".
پوتین جەختی لەوە كردەوە كە دواخستنی كێشەی ئەندامێتی ئۆكراینا لە ناتۆ هیچ شتێك ناگۆڕێت و دەیانەوێت ئەمە ئێستا چارەسەر بكەن و گوتی: "دەبیستین كە ئۆكراینا، ئامادە نییە ببێتە ئەندام لە ناتۆ. ئەم بیرۆكەیە دەزانین. لە هەمان كاتدا ئەوەش دەگوترێت كە ئۆكراینا راستەخۆ سبەی لە ناتۆ وەرناگیرێت. ئایا كەی ئۆكراینا بۆ ئەمە ئامادە بوو ئەو كات لە ناتۆ وەردەگیرێت؟ بەڵام ئەمە بۆ ئێمە درەنگ دەبێت. لەبەر ئەم هۆیە، دەمانەوێت ئەم كێشەیە ئێستا بە پێواژووی دانووستانی ئاشتییانە چارەسەربكرێت"
دواتر ئولاف شۆڵز، راوێژكاری ئەڵمانیا، لە میانی ئەو كۆنگرە رۆژنامەوانییە هاوبەشەی كە لە دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لە مۆسكۆ ئەنجامیاندا، بانگەوازی چارەسەركردنی قەیرانی ئۆكراینای لە رێگای ئاشتییانە و دیالۆگەوە كرد و رایگەیاند: "بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە هەواڵی كشانەوەی یەكە سەربازییەكان دەكەم. ئەمە ئاماژەیەكە بۆ باشبوون و ئومێدەوارم بەردەوامبێت. نابێت ئێمە بگەینە بنبەست چونكە كارەساتی لێدەكەوێتەوە".
شۆڵز ئاماژەی بەوە كرد كە دەتوانرێت چارەسەری دیپلۆماسی بۆ ناكۆكییەكانی نێوان رووسیا و ئۆكراینا بدۆزرێتەوە و گوتی: "ئەو دۆخەی ئێستا هەیە هەرچەندە سەخت و جددیی دەربكەوێت، بەڵام رەتیدەكەمەوە دۆخەكە بە نائومێد پێناسە بكرێت".
ئاماژەی بەوەش كرد، ئەڵمانیا و ئەورووپا ئاگاداری ئەوەن كە ئاسایشێكی هەمیشەیی لە وەستانەوە لە دژی رووسیا بەدەست نایەت بەڵكو پێكەوە لەگەڵ مۆسكۆ فەراهەم دەكرێت و گوتی: "ئیتر دەبێت هەموو كەسێك بوێرانە و بە بەرپرسیارێتی هەڵسوكەوت بكات. گرنگترین ئەركی ئێمە لە ئەرورووپا بەرگریكردنە لە ئاشتی".
راوێژكاری ئەڵمانیا جەختی لەوە كردەوە كە لە ئەگەری دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا، ئامادەكارییان بۆ جێبەجێكردنی سزای فراوانی گشتگیر كردووە و گوتی: "لە هەر دۆخێكدا، دەزانین ئەو كات چی دەكەین. بە بۆچوونی من، هەموو كەسێك ئەمە دەزانێت".
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ئانتۆنی بڵینكن لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بە وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ-ی راگەیاندووە، ھێشتا چارەسەری دیپلۆماسی لە بابەتی قەیرانی ئۆكراینادا رێگەی تێدەچێت.
لەلایەكی دیكەوە نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، رایگەیاند: ئانتۆنی بڵینكن ،وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ،پەیوەندیی بە وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ-ەوە كردووە. وەزیر، پاندبوونی خۆی بۆ بەردەوامیدان بە ەوڵەكانی دۆزینەوەی چارەسەرێكی دیپلۆماسی بۆ ئەو قەیرانەی كە رووسیا پەرەی پێدەدات، نوێكردەوە".
نێد پرایس ئەوەی وەبیرێناوەتەوە بڵینكن، هێشتا وەڵامی ئەمریكا و ناتۆ نەدراوەتەوە كە وەڵامی پێشنیازی رووسیایان لە بابەتی ئەمنیدا كە دابوویەوە و رایگەیاند، زۆر بە پەرۆشەوە چاوەروانی ئەو وەڵامە دەكەن كە لە رووسیاوە دێت.
پرایس سەرنجی بۆ ئەوە راكێشا كە لە بەرامبەر ئەمەدا لاڤرۆڤ، رایگەیاندووە كە لە ماوەی رۆژانی داهاتوودا مۆسكۆ وەڵام دەداتەوە و گوتی:"وەزیر بڵینكن، نیگەرانییەكانی ئێمەی لە بەرامبەر ئەوەی كە هەركاتێك بێت رووسیا ئۆكراینا داگیر دەكات، نوێكردەوە و جەختی لەسەر پێویستی كەمكردنەوەی گرژییەكان بە رێگایەك كە دەتوانرێت بهێندرێتەدی و قایلكەر و مانادار بێت، كردەوە. جەختی لەوەش كردەوە كە هەرچەندە شەڕانگێزی رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا وەڵامێكی خێرا و توند و هاوبەشی زەریابڕی لێدەكەوێتەوە، بەڵام ئێمە هێشتا پابەندی ئاراستەی دیپلۆماسین و لەو بڕوایەداین كە هێشتا كات بۆ چارەسەرێكی ئاشتییانە ماوە".
لەلایەكی دیكەوە جۆن بایدن، سەرۆكی ویلایەتی یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەهاووڵاتیانی رووسیای راگەیاند: ئێوە دوژمنی ئێمە نین.
هەروەها گوتی: ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكاو هاوپەیمانی ناتۆ نابنە مایەی مەترسی بۆ سەر رووسیا.
هاوكات گوتیشی: ئۆكراینا هەڕەشە لە رووسیا ناكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.