جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگهیاند، لە ئاییندەیەكی نزیكدا وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری دەكرێت .
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشهممه 16 ی 2 ی 2022، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانییدا رایگهیاند: ئێمە وەك دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان، لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆدەبینەوە، لە ئایندەیەكی نزیكدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان وادەی هەڵبژاردن دیاری دەكات.
راشيطةياند: خۆشبەختانە بۆچوونی فراكسیۆنەكان كە بۆمان گەڕاوەتەوە، لە خاڵی یەكەمدا زۆربەیان داوای هەڵبژاردن دەكەن، بەڵام ئامادەكاری پێویستە، ئێمە وەك سەرۆكایەتیی پەرلەمان بابەتی یاسای هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمسیۆن بەپێی داواكاریی و ڕێككەوتنی لایەنەكان چارەسەر دەكەین، لێژنەیەكیش لەمبارەیەوە لەگەڵ لایەنەكان لە گفتوگۆ دان.
جێگری سەرۆكی پەرلەمان: لە ئایندەیەكی نزیكدا سەرۆكی هەرێم وادەی هەڵبژاردن دیاری دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.