بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 4.132 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری یان كردووە لەشاری سلێمانی و لەو ژمارەیە 1.159 نەخۆش داخڵ كراون.
مانگی ڕابردوو 1.107 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایك بوون و 675 منداڵ بەشێوەی سروشتی و 432 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایك بوون.
هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 616 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون و 24 حاڵەتی لەدایك بوونی دووانە و 5 حاڵەتی لەدایك بوونی سیانە و 81 حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ و 13 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەبەشی نەبەكام تۆماركراوە و 914 سۆنار گیراوە.
سلێمانی .. مانگی ڕابردوو 1107 منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵان لەدایك بوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.