Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 22:01

بە ڤیدیۆ.. تەقاندنەوەی دوو بورجی کارەبا پووچەڵ دەکرێتەوە

تەقاندنەوەی دوو بورجی کارەبا پوچەڵ دەکرێتەوە
کوردستان TV
100%

 شانەی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە تەقاندنەوەی دوو بورجی کارەبا لەلایەن هێزەکانییانەوە لە پارێزگای سەڵاحەدین کە تایبەت بوون بە گواستنەوەی کارەبا بۆ پارێزگای کەرکووک پووچەڵ کراوەتەوە.

لە ڕاگەیەنراوی شانەکە هاتووە "بەپێی زانیاری و بەدواداچوونی ورد و مەیدانیی دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی وەزارەتی ناوخۆ، توانرا تەقاندنەوەی دوو بورجی کارەبا بە دوو بۆمبی چێنراو، پووچەڵ بکرێتەوە."

ئەوەش خراوەتەڕوو "تاوەرەکان تایبەت بوون بە گواستنەوەی کارەبای قەیارە - کەرکووک، بەتایبەت بورجەکانی 51-52."

ئاماژەی بەوەش دا "بە هەوڵی تیمەکانی ئەندازیاری سەر بە فەرماندەی هێزەکانی پارێزگای سەڵاحەدین، بۆمبەکان بەبێ بوونی هیچ زیانێک پووچەڵ کرانەوە."

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.