ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له پارێزگای سلێمانی پیاوێك هاوژینه‌كه‌ی ده‌كوژێت و دواتریش كۆتایی به ژیانی خۆی ده‌هێنێنت.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له سلێمانی ڕایگه‌یاند: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له گه‌ڕه‌كی كوردسات له شاری سلێمانی دوای دروستبوونی ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوانیان، پیاوێك به چه‌كی كلاشینكۆف هاوژینه‌كه‌ی خۆی ده‌كوژێت.
ڕاشیگه‌یاند: دوای كوشتنی هاوژینه‌كه‌ی، پیاوه‌كه هه‌ر به هه‌مان چه‌ك كۆتایی به ژیانی خۆشی ده‌هێنێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ژن و مێرده‌كه مه‌سیحین و ته‌نیا منداڵێكیان هه‌یه.
له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه تا ئێستا پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاری سلێمانی هیچ زانیارییه‌كیان بڵاو نه‌كردۆته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.